ژیاننامە


 

پ. د. عوسمان حەمەد خدر (دەشتى).

- لەساڵی (١٩٥٢) لەئاوایی (ماستاوا)ی سەر بەشارەدێی (قوشتەپە) هاتۆتە دنیاوە.

- قۆناغەکانی خوێندنی (سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی)لەنێوان ساڵانی (١٩٦٠-١٩٧٢) ‏ لە هەولێر تەواوکردووە.

- لەساڵەکانی (١٩٧٠) بەدواوە سەروکاری لەگەڵ نووسین و ئەدەبیات و ڕۆژنامەنووسیدا پەیدا کردووە.

- لەساڵی (١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥)دا‏ بەشداری لەشۆڕشی کوردستاندا کردووە.

- لەساڵی(١٩٧٥)دا‏ بڕوانامەی(دیبلۆم)ی لەبواری پەروەردە و فێرکردندا لە (ئامۆژگای پێگەیاندنی مامۆستایان) لەهەولێر وەرگرتووە.

- لەنێوان ساڵانی(١٩٧٥‏ بۆ١٩٨٠‏)  لەدێهاتی ناوچەکانی (پشدەر و ڕانیە)مامۆستا بووە.

- لەنێوان ساڵەکانی( ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٩)دا‏ بەشداریی لە شۆرشی نوێی گەلی کوردستاندا کردووە.

- لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی)١٩٩١(‏ ، گەڕاوەتەوە بەر خوێندن و لەساڵانی (١٩٩٢-١٩٩٦) بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) ی لە (زمان و ئەدەبی کوردی) دا لە کۆلیجی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە.

- هەر لەو ماوەیەدا (١٩٩٢-١٩٩٦) بڕوانامەی (بەکالۆریۆسی یاسا)ی لە کۆلیجی (ماف)ی ئێوارانی زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.

- ساڵی (٢٠٠١)‏ بڕوانامەی ماجستێری لەبواری (ئەدەبی کوردی) لەکۆلێژی زمان-زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە، ماستەرنامەکەی بەناونیشانی (ناوەڕۆکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەشیعری هێمن)ە.

- ساڵی (٢٠٠٧)‏ بڕوانامەی دکتۆرای لەئەدەبی کوردی، لەکۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە. دکتۆرانامەکەی بەناونیشانی(شیعری ناوچەی موکریان-نیوەی یەکەمی سەدەی بیست)بووە.

- تاکو ئەمڕۆ (١٥)‏ کتێبی لەبوارەکانی شیعر و ئەدەبیات و لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبی کوردیدا چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

- (٢٠) وتار و توێژینەوەی زانستیی لەگۆڤارە زانستی و ئەکادیمییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەدا بڵاوکردۆتەوە.

- لەنێوان(١٩٩٠بۆ ٢٠٢٠) دا‏ دەیان وتاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری گشتی لەگۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

- سەرپەرشتی چەندین نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە و لەدەیان لیژنەی تاوتوێکردنی نامەکانی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا بەشداری کردووە.

- لەچەند کۆڕ و کۆنفرانسی زانستی و نێودەوڵەتی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەدا بەشدار بووە.

- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سەندیکای نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسانی جیهانیی (IFJ)،یەکێتی نووسەرانی کورد بووە.

- ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.

- مامۆستای وانەبێژە بەپلەی زانستی پرۆفیسۆر، لەبەشی کوردی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.

- خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، دوو کچ و سێ کوڕ بە ناوەکانی: ساوێن، ئاریان، هێژا، ڕۆژا، کاڵێ .

- لە ئێستادا لە شارەدێی (کەسنەزان)ی شاری هەولێر نیشتەجێیە.